Thursday 21 April 2016

خواردنەوەی ئەلکول چی کاریگەریەکی هەیە ؟


خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری ئەلکول کارتێکردنێکی خراپی لە سەر ژیانی دەیان ملیۆن کەس لە دونیادا ھەیە. ھۆی ڕووخانی بنەرەتی ژیانی ھاوبەشی، کەم بوونەوەی ژیانی ئەو کەسانە بە‌ ١٥ ساڵ، چوونە سەری خەرجی چارەسەری پزشکی و خەرجی گرانی بیمە، ھاتنە خواری بەرھەمی کار، چوونە سەری ڕادەی ڕووداوەکانی‌ ھاتوچۆ و و زیادبوونی‌ نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەلکول و ھەروەھا زۆربەی تاوان و دەستدرێژیکردن بۆ سەر منداڵ و ژنان، ئاکامی خواردنەوەی لە ڕادە بەدری ئەلکولە. بەکارھینانی ئەلکول لە ساڵانی ڕابردوودا نە تەنیا کەم نەبووە بەڵکو دەیان جار (بەتایبەتی‌ لە وڵاتانی ‌دواکوتوودا) چووەتە سەرێ، بۆ نموونە لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا خواردنەوەی ئەلکول لە ھیند %١٧١ و لە ئیندۆنیزیا تا %٥٠٠ چووەتە سەرێ. ئەلکول ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی پتر لە ٢ ملێیۆ کەس لە دونیادا، کە نزیکەی‌ لە %١٠ ـی تەواوی نەخۆشییەکان و ئازارەکان پەیوەندیان بە ئەلکولەوە ھەیە. تەنیا لە ئەمریکا ساڵانە ٢٠٠٠٠٠ کەس بەو نەخۆشیانە دەمرن کە ئەلکول زیانی‌ لێداون. ٢٥٠٠٠ کەسیش ساڵانە لەبەر خواردنەوەی لە ڕادە بەدەری ئەلکول تووشی چەپبوون و ڕووداوی‌ ھاتوچۆ دەبن. تەنھا لە ئەمریکا ساڵانە ٥٠٠٠٠ کەس بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانی خۆیان لەدەست

No comments:

Post a Comment