د دژه ئیسلامه‌کان هه‌میشه تاوان بار‌مان ده‌که‌ن به‌وه‌ی قورئان کتێبێکی خوێناوییه و فه‌رمان به کوشتن ده‌کات . هه‌میشه جه‌ماعه‌تی کۆپی و په‌یست يه ك ڕیز ئایه‌ت دا ده‌نێن به به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی قورئان ده‌ڵێت بیان کوژن و به‌رامبه‌ر له‌ناو به‌رن و ئاینی ئیسلام ئاینی شمشێر و کوشتنه
به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه ئێمه‌ی موسوڵمان و ئه‌وانیش جیاوازیی نێوان ( قاتلوا ) وه ( اقتلوا ) نازانین بۆیه هه‌ردووك لامان تێ ده‌که‌وین و ده‌که‌وینه مناقشه‌ی دوور و درێژی بێ هوده‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیمان که له قورئاندا وشه‌ی ( قاتلوا ) 52 جار هاتووه له 39 ئایه‌تدا !! وه ووشه‌ی ( اقتلوا ) 4 جار هاتووه له 3 ئایه‌تدا . . ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانه پوچه‌ڵ بێته‌وه جیاوازیی نێوان ئه‌و ئایه‌تانه‌تان بۆ ده‌که‌ین( قاتلوا ) واتا جه‌نگ بکه‌ن به‌ڵام ( اقتلوا ) واتا بیان کوژن . وه هه‌ردووك لامان لێره‌دا ده‌که‌وینه هه‌ڵه‌وه چونکه ئایه‌ته‌کانی جه‌نگ بکه‌ن 52 دانه‌یه کاتێك دا ده‌نرێت له کتێبێك یان ماڵ په‌ڕێك یان پۆستێکدا ئێمه به لا شعوری ده‌ڕۆین بۆ کوشتن . به‌ڵام ئایه‌ته‌که باسی کوشتن ناکات ، به‌ڵکو باسی جه‌نگ کردن ده‌کات وه هه‌ر ئایه‌تێکیش له‌و 52 ئایه‌ته له‌ناو خۆیدا وه‌ڵامی خۆیی تێدایه . ئه‌گه‌ر ماناکه‌ی ته‌واو نه‌بوو ئایاتی پێش و پاشی له‌گه‌ڵیدا دابنێن یان بخوێننه‌وه .
ده‌بینین باسی حوکمی شه‌ڕ کردن ده‌کات و لێره‌دا کات نابێت باسی هه‌ر 52 ئایه‌ته‌که بکه‌ین . به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی ده‌ڵێت بجه‌نگن نه‌ك بکوژن .وه له کاتی جه‌نگیشدا له کۆن و ئێستاشدا یاسا و ڕێسای خۆیان هه‌بووه . پاش جه‌نگ ئه‌و یاسا و ڕێسایانه تطبیق نه‌کراوه !! یان ئه‌و جێگایانه‌ی شه‌ڕی تێدا نییه ئه‌و یاسایانه نای گرێته‌وه . قورئانیش به‌هه‌مان شێوه باسی یاساکانی شه‌ڕی کردووه وه زۆربه‌ی زۆری ئایه‌ته‌کانی قورئان ده‌ڵێت بجه‌نگن کاتێك ئه‌وان هێرش ده‌که‌ن یان پێمان ده‌ڵێت له کاتی جه‌نگدا چی بکه‌ین ؟ ئه‌گه‌ر ئێستا بێینه سه‌ر باسی ئه‌و چوار ئایه‌ته‌ی که ده‌ڵێت ( اقتلوهم ) واتا بیان کوژن . ئایه‌تی البقرة 191 دا ئایه‌تی پێش ئه‌و ده‌ڵێت بجه‌نگن له‌پێناوی خودادا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن وه ده‌ست درێژی مه‌که‌ن چونکه خودا ده‌ست درێژی کاری خۆش ناوێت . پاشان ئایه‌تی 191 ده‌ڵێت بیان کوژن له هه‌ر جێگایه‌ك بینیتانن . که‌واته کوشتنه‌که له کاتی شه‌ڕدایه و له کاتێکدایه که به‌رامبه‌ر هێرش ده‌هێنێت و ده جه‌نگێت . وه خودا ده‌ڵێت ئێوه ده‌ست درێژی مه‌که‌ن . واتا به‌رامبه‌ر هێرشی هێناوه و ده‌یه‌وێت بمان کوژێت . ئێمه‌ش ده‌جه‌نگین و شه‌ڕ ده‌که‌ین به‌لام ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هێرش نه‌کات ئێمه‌ش هێرش ناکه‌ین و نایان کوژین چونکه خودا ده‌ست درێژ کاری خۆش ناوێت . وه ده‌ست درێژیه‌که له به‌رامبه‌ره‌وه‌یه نه‌ك له ئێمه‌ی موسوڵمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که دوور و درێژ نه‌بێت خۆتان ده‌توانن بگه‌ڕێن و حوکمه‌کانی ( قاتلوهم ) وه ( اقتلوهم ) بدۆزنه‌وه و تێ بگه‌ن له‌وه‌ی هه‌موو یتاکێك و هۆزێك و کۆمه‌ڵێك و ده‌وڵه‌تێك له جیهاندا له کۆن و نوێ‌دا هیچ کامیان به‌وه ڕازی نابن هێرش یان ته‌عه‌دایان بکرێته سه‌ر . به‌ڵکو کاتێك هێرشییان بۆ ده‌کرێت به‌رامبه‌ریش هێرشیان بۆ ده‌کاته‌وه و پارێزگاری له‌خۆی ده‌کات دوژمنانی ئیسلام ئه‌و پارێزگاری له‌خۆ کردنه بۆ ئیسلام به ڕه‌وا نابینن وه کردویانه به به‌ڵگه به‌سه‌رمانه وه ئێمه‌ی موسوڵمان بکوژین و قورئانه‌که‌مان پڕه له ئایه‌تی بیان کوژن به‌ڵام ئایه‌ته‌کان ناڵێن بیان کوژن به‌ڵکو ده‌ڵێت بجه‌نگن کاتێك ده‌ست درێژی ده‌کرێته سه‌رتان . یان پێمان ده‌ڵێت له کاتی شه‌ڕدا چی بکه‌ین به‌ڵێ به‌ڕێزان هیوادارم له‌مه‌ودوا ئێوه‌ش هۆشیار بن و فه‌رقی نێوان ( قاتل ) وه ( اقتل ) یان ( قاتلوهم ) وه ( اقتلوهم ) بکه‌ن و بتوانن بوهتان و درۆی دژه ئیسلامه‌کان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و چیتر کاتی خۆتان نه‌کوژن به مناقشه‌ی بێ سوده‌وه . ئه‌سڵی ئه‌و گومانه لێره‌دایه که له‌گه‌ڵ سیاقی ئایه‌ته‌کاندا بڕۆن و پاش و پێشه‌که‌ی بخوێننه‌وه . ئه‌و کات فبهت الذي کفر
پرسیاری بێ وه‌ڵامیشمان ئه‌مه‌یه : ئاده‌ی ئێستا پێمان بڵێن چه‌ند ئایه‌تی کوشتن له قورئاندا هه‌یه ؟ به‌ڵام تکایه پاش و پێشی ئایه‌ته‌کانیش دا بنێن و خه‌ڵکی چه‌واشه مه‌که‌ن .
وەرگیراوە . لە بەیجی پرسیارە بێ وەڵامەکان
No comments:
Post a Comment